University of Raparin Logo

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان

 
فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان ئاگاداری گشت خوێندکارانی دەکاتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٦/٧/٣ دەوامی ئاسایی دەبێت لە فاکەڵتییەکە، خوێندکاران دەتوانن سەردانی بەشەکانیان بکەن بە مەبەستی ڕادەستکردنی نمرەی کۆتایی/خولی یەکەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە بەشی سامانی ئاژەڵ ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۰۱٦/٦/۳۰، لیژنەی تاقیکردنەوەکانی بەشی سامانی ئاژەڵ سەرجەم کارەکانی خۆیان تەواوکرد، ئەنجامی تاقیکردنەوەکان بە داتابەیسی تایبەت لەڕێگەی ئیمەیڵەوە نێردراوە بۆ ئەو خوێندکارانەی ئەستۆپاکیان تەواو کردوە، داوا لە خوێندکارانی بەشەکە دەکەین سەردانی ئیمەیڵەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان .

ڕۆژی شەممە موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

زانکۆی ڕاپەڕین/بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئاگاداری گشت مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆمان دەکاتەوە، کە ڕۆژی شەممە ۲۰۱٦/۷/۲ کاتژمێر (۱۰:۰۰)ی سەرلەبەیانی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆمان دابەشدەکرێت.
موچەی فەرمانبەرانی سەرۆکاتی لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆ، فەرمانبەرانی فاکەڵتییەکان لە بینای فاکەڵتییەکانی خۆیان دابەشدەکرێت .

درێژەی بابەت