لیژنەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە فاکەڵتی زانست ئاگاداری گشت خوێندکارانی فاکەڵتیەکە دەکاتەوە، کە ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکان لە بەرواری ٢٠١٦/۷/۱ لەڕێگەی ئیمێڵەکانیان بەدەستیان دەگات، بە مەرجێک خوێندکار ئەستۆپاکی خۆی تەواو کردبێت و ڕادەستی بەشەکەی کردبێت.
ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی دەوامی ئێواران
فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت/ خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ ی بۆ خوێندنی ئێواران ڕاگەیاند.
خوێندکارانی بەڕێز بۆ بینینی خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم/ خوێندنی ئێواران، کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن.
کردنەوەی تەندەرەکانی پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان) بۆ دوای پشووەکانی جەژن دواخرا
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ لیژنەی ناوەندی پەرەپێدانی زانكۆ، ئاگاداری ئەو كۆمپانیا و پێشانگایانە دەكاتەوە کە وێنەیەک له تەندەری پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان ) کڕیوە ، بەهۆی هاتنە پێشەوەی پشووەکانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان کردنەوەی تەندەرەکانی پڕۆژەکە دواخرا بۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۱٦/۷/۱۰ ، بۆ ئاگاداری گشت لایەک .
بابەتی تر...
- خوێندکارانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، نمرەکانتان وەربگرنەوە
- ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی دەوامی ئێواران لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت
- كەمگیری گشتی ( نهێنی ) بۆ پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان)
- ناو و شوێنی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بۆ خوێندکارانی/ خوێندنی ئێواران