University of Raparin Logo

خوێندکارانی زانستە مرۆڤایەتییەکان، نمرەکانتان وەربگرنەوە

ئاگاداری خوێندکارانی سەرجەم قۆناغەکانی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان دەکەینەوە کە لە رۆژی پێنجشەممە (٢٠١٦/٠٦/٣٠) کاتژمێر ٩ە دەتوانن سەردانی بەشەکانیان بکەن و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانتان وەربگرنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە خوێندکاران:

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ خوێندکارانی دەوامی ئێواران لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت

فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت ئاگاداری گشت خوێندکارانی دەوامی ئێوارانی دەکاتەوە، دوا بەدوای تەواوبوونی وردبینی لە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ بڕیاردرا ئەنجامی کۆتایی ڕادەستی خوێندکارانی ئێواران بکرێت. 
بۆ ئەو مەبەستە پێویستە خوێندکاران ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٦/٦/٢٩ کانژمێر (٤:٠٠)ی ئێوارە، سەردانی هۆبەی کتێبخانەی ئێوارانی فاکەڵتی بکەن .

درێژەی بابەت

كەمگیری گشتی ( نهێنی ) بۆ پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان)

سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین/ لیژنەی ناوەندی پەرەپێدانی زانكۆ ئاگاداری گشت پێشانگا و كۆمپانیاکانی (ناوخۆیی و بیانی) دەكاتەوە، ئەوانەی لەبواری "ئەساس"دا کاردەکەن و خاوەنی مۆڵەتی كاركردنن، زانکۆمان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانی كەمگیری گشتی ( نهێنی ) بۆ پڕۆژەی ( دابینكردنی كەل و پەلی پێویست بۆ بینای فاكەڵتی زانست و زانستە پزیشكیەكان )، هەر لایەنێك ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە دەتوانێ سەردانی سەرۆكایەتی زانكۆ/ بەڕێوەبەرایەتی دارایی/ هۆبەی خەرجییەكان بكات، بەمەبەستی كڕینی وێنەیەك لە تەندەر و مەرج و ڕێنماییەكان بەرامبەر بڕی (50) پەنجا دۆلاری ئەمریكی كە  ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی و كرێی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ڕۆژنامەکان دەكەوێتە ئەستۆی براوەی تەندەر.

درێژەی بابەت