University of Raparin Logo

دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە

سکوڵی پەرستاری لە زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی ( یەک،دوو،سێ،چوار) دەکاتەوە کە ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی ۲۰۱٦/۱/۲، دەوامی فەرمی لەسکوڵەکە دەستپێدەکاتەوە، بەپێچەوانەوە هەرخوێندکارێک ئامادەی  نەبێت ئەو ڕۆژەی بە نەهاتوو بۆ هەژمار دەکرێت و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەک بۆ گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و رۆژنامەنوسان

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەرین / بەمەبەستی ڕیکخستنی کاروباری ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانی لەناو زانکۆی راپەڕین، گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان ئاگادار دەکەینەوە لەبەرواری (٢/ ١ / ٢٠١٦) وە،  بەبێ وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ هیچ دەزگایەکی ڕاگەیاندن ناتوانێت بێتە ناو زانکۆ ی ڕاپەڕین بۆئەنجامدانی کاری ڕۆژنامەوانی لەناو زانکۆدا، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەی لای خوارەوە بکەن.

 

07501598896

07501052420

07480191424

زانکۆی راپەڕین پشووی زستانەی راگەیاند

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرین ئاگاداری گشت مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندکارانی زانکۆمان دەکات، کە بەپێی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رۆژانی چوار شەممەو پێنج شەممە کە دەکاتە ٢٣ - ٢٤ / ١٢ / ٢٠١٥ پشووی فەرمی دەبێت.

درێژەی بابەت