ماڵپەڕی زانکۆی ڕاپەڕین وەک ڕێنمایی و کارئاسانی بۆ خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆکانی هەرێم بۆساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ ، پیداویستییەکانی تۆمارکردن "مباشرە" لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە.
ئاگادارییەک بۆ ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆی ڕاپەڕین وەرگیراون
بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە لە زانکۆی ڕاپەڕین ناویان هاتووەتەوە لە فاکەڵتییەکانی ( زانست ، پەروەردەی بنەڕەت ، زانستە مرۆڤایەتیەكان ، پەروەردە/ قەڵادزێ) و سكوڵی پەرستاری و بەشی سامانی ئاژەڵ .
بە مەبەستی ڕاییكردنی مامەڵە یاساییەكانی تایبەت بە وەرگرتنی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم، بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە لیژنەی دادنوسی بەڕێوەبەرایەتیمان سەردانی سكوڵ و فاكەڵتیەكان دەكات ، بۆ ئاگاداریتان .
سیمینارێکی زانستی بۆ مامۆستایانی زانکۆ سازدەکرێت
رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٥/١٢/١٠ کاتژمێر (٩)ی سەلەبەیانی، فاکەڵتی زانست/بەشی کیمیا سیمینارێکی زانستی بۆ بەڕێز "د.نجم الدین محمد سعید" سازدەکات بەناونیشانی :"چۆنیەتی بەکارهێنانی بەرنامەی EndNoTe بۆ رێکخستنی سەرچاوەکان و دۆزینەوەی سەرچاوە بۆ توێژینەوە "
لەبەرئەوەی بابەتەکە گرنگی و سوودێکی زۆری هەیە بۆ هەموو بەشە زانستی و پەروەردەیی و مرۆڤایەتییەکان، بۆیە ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی زانکۆمان دەکەین کە ئامادەی سیمینارەکە بن .
تیبینی : ئەو مامۆستایانەی لە سیمینارەکە ئامادە دەبن پێویستە لاپتۆپ لەگەڵ خۆیان بهێنن .
سەنتەری توێژینەوەی زانستی