University of Raparin Logo

بەشی بیرکاری سیمینارێک سازدەکات

بەشی بیرکاری زانکۆی ڕاپەڕین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران دەکاتەوە، کەرۆژی یەک شەممە ٢٠ / ١٢ / ٢٠١٥ لە هۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ کاتژمێر ( ١٢ )ی نیوەڕۆ، سیمینارێک بۆ بەڕێز "م.سلێمان حمدامین سۆرکان" بەناونیشانی " گرنگی کاری خۆبەخش بۆ دۆزینەوەی هەلی کار " سازدەکات.

 

زانکۆی راپەڕین کۆڕێک دەربارەی "ڕامانێک لەچەمکی لێبوردەیی" رێکدەخات

بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین بەھاوکاری نووسینگەی مافی مرۆڤ لەراپەڕین سیمینارێک دەربارەی رامانێک لەچەمکی لێبوردەیی بۆ ( لوقمان قادر) رێکدەخات.

درێژەی بابەت

ئاگادارییەك لە بەرێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی راپەرین بۆ مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی

سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی راپەرین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی زمانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین دەكاتەوە، كە بەرێوەبەرایەتی سێنتەری پەرەپێدان و زمان و سێنتەری كار و بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكانی زانكۆی راپەرین بە هاوبەشی لەگەڵ سێنتەری زمان لە زانكۆی سلێمانی و بە سپۆنسەری رێخراوی (IREX)ی ئەمریكی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی وێرك شۆپێك لە زانكۆی سلێمانی  لە رۆژانی" یەك شەممە و دوو شەممە" ڕێکەوتی ۲۰-۲۱ / ۱۲ / ۲۰۱٥ ، کە تیایدا چەند سیمینارێك لەسەر زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامەكان و سێنتەری كار پێشكەش دەكرێت.

درێژەی بابەت