University of Raparin Logo

ڕاگه‌یاندنی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆ بۆ کاروباری خوێندکاران

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك بۆ کاروباری خوێندکاران ڕادەگەیەنێت‌، هەر بەڕێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزوو دەكات بۆ بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیەدا،‌ دەتوانێ داواكاری و (سی.ڤی) پێشكەش بكات.

درێژەی بابەت

ئاگاداری بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی راپەڕین

بڕیارە کاتژمێر (١٠)ی  سەرلەبەیانی ٢٠١٥/٤/٢٣، لەھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین لە فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت کۆنفرانسی (راگەیاندن و تێرۆر) دەست بەکارەکانی بکات کە درێژە پێدەری چالاکیەکانی یادی ساڵوەگەڕی (١١٧) ھەمین ساڵرۆژی رۆژنامەنووسیی کوردییە.
داوا لەمامۆستایان و خوێندکارانی ئازیز دەکەین کە کۆنفرانسەکە کراوەیەو پەیوەستە بەبارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستانەوەو لەلایەن کەسانی پسپۆرەوە (٦) سیمیناری ئەکادیمی پێشکەش دەکرێن. بۆیە ھەر مامۆستاو خوێندکارێک خواستی بەشداربوونی ھەیە لەم کۆنفرانسە ئەکادیمییە دەتوانێت ئامادە بێت. شوێنی/ ھۆڵی چالاکییەکانی زانکۆ/ فاکەڵەتی پەروەردەی بنەڕەت

ئاگاداری بۆ خوێندکارانی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان

ڕۆژی دووشەممە ٢٠/ ٤ / ٢٠١٥ ، ئاهەنگی دەرچوون (وێنەگرتن ) ی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەشەکانی (مێژوو، جوگرافیا و فەلسەفە)، لەبەردەم بینای فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەکان ئەنجامدەدرێت .