زانكۆی راپەڕین پێویستی بەگواستنەوەی راژەی (3) فەرمانبەر هەیە لەبواری راگەیاندن، هەر فەرمانبەرێك بیەوێت لەدامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمەوە داوای گواستنەوەی راژە بكات بۆ ئەم شوێنە بۆ زانكۆمان، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت، ئاروزوومەندان دەتوانن سیڤی بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرێن (ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.).
گواستنەوەی راژە
زانكۆی راپەڕین پێویستی بەگواستنەوەی راژەی (2) دوو فەرمانبەر هەیە لەبواری پەرستاری، هەر فەرمانبەرێك بیەوێت لەدامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمەوە داوای گواستنەوەی راژە بكات بۆ ئەم شوێنە بۆ زانكۆمان، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدابێت
زانکۆی ڕاپەڕین بڕیاریدا سبەینێ بکات بە پشوو
زانكۆی راپەڕین رۆژی یەكشەممەی كرد بەپشوو بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارین و سەرماو سۆڵەی هەرێمی كوردستان بەگشتی و سنورەكەی گرتۆتەوە، و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و تەندروستی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و كەمكردنەوەی رووداوە نەخوازراوەكان سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بڕیاریدا رۆژی یەكشەممە 11/1/2015، بكات بە پشووی فەرمی. هەروەك بەخوێندكارانی رادەگەیەنین هەموو ئەو بەشانەی تاقیكردنەوەیان هەیە تاقیكردنەوەی ئەو رۆژەی پشووی رەسمییە دەخرێتە رۆژی دواترەوە بەپێی خشتەی تاقیكردنەوەكانیان. هاوكات پارێزگاری سلێمانیش بڕیاری راگەیاندنی پشووی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان پارێزگای سلێمانی راگەیاندووەو لەهەمان كاتیشدا دەوامی فەرمی سەرجەم فەرمانگەكانی سنوری ئیدارەی راپەڕین كرا بەپشوو جگە لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەكان نەبێت.
سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕین