وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی پۆستێك لەزانكۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت، هەر بەڕێزێك مەرجەكانی تێدایە و ئارەزوو دەكات بۆ بەشداریكردن لەو پێشبڕكێیەدا كە نەریتێكی بەردەوامی وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستییە
ئاگاداری بۆ خوێندكارانی قۆناغی یەكەم
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆمان دەکەین، کە ڕۆژی یەک شەممە ٨/ ٣ / ٢٠١٥، دەرماڵەی مانگی (١٢) لە ڕێی لیژنەی دابەشکردنی دەرماڵەی فاکەڵتییەکانەوە دابەشدەکرێت.
سیمینارێک بۆ گه‌شه‌پێدانی تواکان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار
له ژێر دروشمی "په‌روه‌رده‌یه‌کی باشتر، بێ‌کاری که‌متر"
ڕۆژی دووشه‌ممه به‌رواری ٢٦/ ١ / ٢٠١٥ سیمینارێکی تایبه‌ت به قۆناغی دووه‌می راهێنانی تواناکان سازدەکرێت، سیمیناره‌که له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار که سه‌ر به نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ڕێکده‌خرێت. مه‌به‌ست له ئه‌نجامدانی ئه‌م سیمیناره ناساندن و شیکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکانه بۆ فێرخوازان و ورده‌کاری ڕاهێنانه‌که له قۆناغی دووه‌م، به‌شداری خوێندکارانی قۆناغی (سێ یه‌م و چواره‌م) و ڕاگر و به‌رپرسی به‌ش و مامۆستا گرنگه به مه‌به‌ستی ئاگابوون له پڕۆگرامه‌که.
سیمیناره‌که کاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی له هۆلی چالاکیه‌کانی زانکۆ له فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.