لەراگەیەندراوێكدا كە زانكۆی سانتیاگۆ دی كۆمپۆستێلا بۆ هاوبەشەكانی پرۆژەی مەرحەبای ناردووە تێیدا هاتووە كە ماوەی پێشكەشكردنی فۆڕمی ئۆنلاین لەرۆژی 12/1/2015ەوە درێژكرایەوە بۆ 31/1/2015، ئەوەش لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی بەشداربووان دەبێت.
ئاگادارییەک بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر لە وڵاتی میسر
فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیریەكان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگاداری ئەو خوێندكارانە دەكاتەوە كە لەوڵاتی میسر دەخوێنن و كێشەی وەرگرتنی ڤیزاو رەزامەندی ئاسایش یان هەیە، لەماوەی یەك هەفتەدا لە رێكەوتی ٢٣/ ١٢ / ٢٠١٤ پەیوەندی بكەن بە فەرمانگەی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان لە دیوانی وەزارەت، بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان.
ئاگاداری بۆ گشت خوێندکاران و مامۆستایان
ئاگاداری سەرجەم مامۆستا و خوێندکارانی زانکۆمان دەکەین کە پابەندی ساڵنامەی خوێندنی زانکۆمان بن، کە تیایدا پشوی سەری ساڵی نوێ لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 2014/12/25 دەستپێدەکات کە هاوکاتە لەگەڵ سەرەتای پشوی زستانەی خوێندن دا. هەروەها رۆژی یەک شەممە 2015/01/04 دەوامی رەسمی خوێندن لە زانکۆمان دەستپێدەکاتەوە.
سەبارەت بە ستافی کارگێری زانکۆمان، تەنیا رۆژانی 2014/12/25 و 2015/01/01 دەبێتە پشوو، رۆژانی دیکە دەوامی ئاساییە.