زانكۆی راپەڕین، هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ پەروەردەكانی رانیەو پشدەر دەكات
ئامادەکردنی: ھەور اسماعیل مسطفی
فۆتۆ: ئاکام عزیز
لەچەند رۆژی رابردوودا لیژنەیەكی پەروەردەكانی رانیەو پشدەرو سەرپەرشتیاری یەکەمی بنەڕەتی ھەردوو بەڕێوەبەرایەتی و سەرپەرشتیاری پسپۆڕی باخچەی منداڵان و زمانی کوردی، سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كردو لەمیانی كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ بەڕێزان (پ.ی.د. دارا تۆفیق كاكەئەمین) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و (پ.ی.د. رزگار حاجی ساڵح) راگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، و جەخت لەهەماهەنگی زیاتر زانكۆی راپەڕین و پەروەردەكانی سنورەكە كرایەوە.
هەر لەكۆبونەوەكەدا باس لەكارنامەی هەردوولا كرا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) بۆ زیادکردنی توانای وەرگرتنی خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، بۆ ئەم مەبەستە ھەردوولا لە سەر نەخشەڕێگایەکی ھاوبەش ڕێککەوتن، کە گرنگترین پلانی داھاتووی نەخشەڕێگاکە بریتیبوو لە خستنەگەڕی ھەوڵە کرداریەکان بۆ کردنەوەی بەشی زانستی نوێ لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، لە پێناو وەڵامدانەوەی داواکاریەکانی ھەردوو پەروەردەی ناوبراو بۆ ئامادەکردنی کادری زانستی ھەڵگری پسپۆڕی زانستی پێویست و ڕەخساندنی زۆرترین کورسی خوێندن بۆ خوێندکارانی دەڤەرەكە.