University of Raparin Logo

خوێندكارێكی زانكۆی راپەڕین، ئەپێکی بۆ فێربونی زمانی عەرەبی دروستكرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ھێدی ابوبکر ابراھیم كە دانیشتوی شارۆچكەی حاجیاوایەو خوێندكاری قۆناغی دووەمی بەشی عەرەبیە لەكۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێ و توانیویەتی ئەپێك بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی بەناوی (kpclass) دروست بكات. هێدی دەڵێت: خولیاو پلانی داھاتووم کارکردنە بۆ پێشخستنی ئاستی خۆم و زانکۆکەم و وڵاتەکەم، گەیاندنی ناوی خۆم وەک داھێنەرو زانستخواز و ناوی زانکۆکەم وەک ناوەندێکی چالاکی داھێنان و پێشکەوتن بەدنیا و لیستی ریکۆردەکانی جیھان

و گووگڵ و پڕۆپۆزەڵیشم هەیە بۆ بەئەلیکترۆنیکردنی کتێبخانەکانی زانکۆی ڕاپەڕین و دروستکردنی سیستمی لۆکەیشن بۆ زانکۆی ڕاپەڕین. ئاماژەی بەوەشدا كەلە مانگی ئاداری ئەمساڵدا ئەپێکی دروستکردووە بۆ فێربونی زمانی عەرەبی بەناوی « kpclass » دوای کارکردنێکی زۆر و ھەوڵێکی بێوچان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەپەکەی و تەواوبونی کارەکانی راپۆرتی کارکردنی نارد بۆ گووگڵ دوای پەسەندکردنی فۆڕمی ڕێپێدانی کارکردنی بۆ گەڕایەوە، وتیشی: ئێستا سەرقاڵی دروستکردنی فەرهەنگێكم کە کارەکانی لە قۆناغی کۆتاییدان و ھەموو سیستمە پێویستەکان لە ھەردوو ئەپەکەدا بەردەستە وەکو سیستمی ڤۆیس - سیستمی سکان - سیستمی کامێرا - سیستمی ئیمەیڵ و ئاڵوگۆڕی زانیاری - سیستمی ئۆتۆ ڤێرژن.

لەچەند رۆژی رابردوودا بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) سەرۆکی زانکۆی راپەڕین، پێشوازی لەخوێندكار ھێدی ابوبکر كرد، و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە خوێندکارانی زانکۆمان هەمیشە پێشەنگن و هەوڵیانداوە ئەو شارەزاییەی لەخوێندندا بەدەستی دەهێنن بەشێوەیەکی کرداری بیخەنە خزمەتی کۆمەڵگاکەیان.

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی ئەلیکترۆنی فێربوونی زمانی عەرەبی