University of Raparin Logo

راگری كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌شداری له‌ۆێركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی كرد

چاپکردن ئیمەیڵ

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ (23-11-2020) راگری كۆلیژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی راپەڕین (پ.ی.د پێشه‌وا حمید) به‌شداریكرد له‌ۆێركشۆپی نێوده‌وڵه‌تی خاچی سوری نێوده‌وڵەتی كه ‌له‌لایه‌ن لقی به‌غدادی ڕیكخراوه‌كه‌ به‌شیوه‌ی ئۆنلاین ڕیكخرابوو‌.

لەژێر ناونیشانی "چاودێری ته‌ندروستی له‌مه‌ترسیدایه‌" ۆێركشۆپه‌كه‌ ساڵانه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌مساڵدا بابه‌تی توندوتیژی به‌رامبه‌ر كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و توندوتیژی به‌رامبه‌ر بریندارو نه‌خۆشه‌كان له‌كاته‌كانی جه‌نگدا تەوەری سەرەکی ۆێرکشۆپەکە بون.

لەسەرەتای ۆێركشۆپه‌كه‌دا سه‌رۆكی نێرده‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕیكخراوه‌كه‌ (Jean_Jevon) كورته‌یه‌كی دەربارەی دۆخی خراپی‌ ته‌ندروستی كارمه‌ندو داموده‌زگاو ئامێره‌ ته‌ندروستیه‌كان خستەڕو، به‌گشتی و به‌تایبه‌تی له‌دۆخی ئێستای ڤایرۆسی پانده‌می كۆرۆنا، هەروەكچۆن چه‌ندین داتای ساڵانه‌شی خسته‌ڕو. دواتر نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی خویندنی باڵای عێراق (د.هناء) وتەیەكی پێشكه‌شكردو ڕونكردنه‌وه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌م چالاكیه‌و چالاكیه‌كانی سالانی ڕابردووی هاوشێوه‌.
ۆێركشۆپه‌كه‌ به‌به‌شداری نوێنه‌ری چه‌ندین زانكۆی عێراق و كوردستان و رێکخراوی نێوەدەوڵەتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌گشتی له‌ژێر ڕۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مرۆیی و یاسا ناوخۆییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، تاوتوێی ئاسته‌نگه‌ یاسایی و لۆجستیه‌كان ده‌كرێت و هه‌وڵ و پیشنیازه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژیه‌كان ده‌خرێنه‌ڕو.

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندن توێژەر