بڕیارە رۆژی یەكشەممە (28 – 2 – 2021) لەهۆڵی چالاكییەكانی زانكۆی راپەڕین، دوەمین كۆنفڕانسی دیبەیتی ئەكادیمی بۆ خوێندكارانی سەرجەم قۆناغەكانی هەردو بەشی ئینگلیزی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەكەمپەسی رانیەو بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردە لەكەمپەسی قەڵادزێی زانكۆی راپەڕین، رێكبخرێت.
كۆنفڕانسەكە لە (8) پانێل پێكهاتوەو (8) دیبەیتی ئەكادیمی بەشێوەی كێبڕكێ لەنێوان قۆناغە جیاوازەكانی هەردو بەشدا بەڕێوەدەچن، و لیژنەیەكی دادوەری كە لە (5) مامۆستا لەهەردو بەش و سەنتەری نێودەوڵەتی زمان لەزانكۆی راپەڕین، پێكهاتوە، هەڵسەنگاندن بۆ دیبەیتەكان دەكات.
كۆنفڕانسەكە لەلایەن بەشی ئینگلیزی كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت بەهاوبەشی نوێنەرایەتی گشتی خوێندكاران رێكخراوەو لەلایەن (پ.ی.د. ئاراز رمضان) مامۆستای وانەی دیبەیت و (م. كامەران محمد وەسمان) خوێندكاری قۆناغی چواری بەشی ئینگلیزی ئێواران لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، سەرپەرشتی دەكرێت.