University of Raparin Logo

دو مامۆستای زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەك لە گۆڤارێكی ئیمپاكت فاكتەری (٠.٩٧٥) بڵاودەكەنەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

دو مامۆستاى به‌شى ئه‌ندازيارى شارستانى لەزانكۆی راپەڕین، توێژينه‌وه‌يه‌كيان بڵاوكرده‌وه‌ له‌گۆڤارێكى نێودەوڵەتی ئيمپاكت فاكته‌ر (٠.٩٧٥)، لەگۆڤاری ( Iranian Journal of Science and Technology, Transactions of Civil Engineering).

هەریەك لەمامۆستایان شوانە برایم حسن مەنگوڕی و ئاراز احمد همزە بەهاوبەشی توێژینەوەكەیان بەناونیشانی (Sanitary Landfill Site Selection Using Spatial-AHP for Pshdar Area, Sulaymaniyah, Kurdistan Region/Iraq) بڵاوكردەوە، كە توێژینەوەكە جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ديارىكردنى شوێنى فڕێدانى خۆڵ و خاشاك ( Sanitary Landfill Site Selection ) له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر). دياريكردنى شوێنى لاندفيڵ يه‌كێكه‌ له‌ قورسترين هه‌نگاوه‌كانى پڕۆسه‌ى ( Solid Waste Management ) ، كه‌ پێويسته‌ چه‌ند پێوه‌رێك له‌به‌رچاو بگيرێت، به‌ جۆرێك كه‌مترين كاريگه‌رى ژينگه‌ىی دروستبكات له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ر. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌م توێژينه‌وه‌يه‌‌دا 13 پێوه‌ر به‌كارهاتووه‌ بۆ فلته‌ركردنى ته‌واوى (Studying Area)ه‌كه‌، به‌ به‌كارهێنانى GIS و AHP هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كراوه‌و توانراوه‌ زانستيانه‌ 4 شوێن له‌ سنورى قه‌زاى پشده‌ر ديارى بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە كلیك لەم بەستەرە بكەن:
https://link.springer.com/article/10.1007%2Fs40996-021-00605-y#citeas 

زانکۆی ڕاپەڕین خوێندنی باڵا توێژەر