University of Raparin Logo

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، توێژینەوەیەكی لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایه‌کی زانکۆی ڕاپه‌ڕین توێژینه‌وه‌یەكی زانستی دەربارەی گوتارێكی سیاسیی سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق (جەلال تاڵەبانی) كە لەنەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەشی رایگشتی نێودەوڵەتی كرد بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەك توێژەری دیكە لەگۆڤارێكی نێودەوڵەتی بڵاوكردەوە.

مامۆستا (هەژار رەمەزان) مامۆستا لەزانکۆی ڕاپه‌رین، توێژینەوەیەكی بەناونیشانی (Speech act analysis of President Jalal Talabani’s address at the UN general assembly on September 25, 2008) لەگۆڤاری (Linguistics and Culture Review) كە لەلایەن ڕێکخراوی زمانەوانی و فەرھەنگی ئەمریکیەوە دەردەچێت بڵاوكردەوە.
توێژینەوەكە دەربارەی گوتارێكی سیاسیی سەرۆک کۆماری کۆچکردوی عێراق بەڕێز (مام جلال تاڵەبانی)یە، كە لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠٨، لەبارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتوەکان پێشکەشی کرد دەربارەی بارودۆخی عێراق و ھەڵبژاردنەکانی ئەوکاتی عێراق و ئەو ھێرشە تیرۆریستیانەی دەکرانە سەر ھاوڵاتیانی عێراق.

كلیك لەم بەستەرە بكەن بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەكە:

https://lingcure.org/index.php/journal/article/view/1377

زانکۆی ڕاپەڕین توێژەر