University of Raparin Logo

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار، ئینتێرنشیپ پرۆگرامی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ڕاگەیاند

چاپکردن ئیمەیڵ

سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین، بانگهێشتی خوێندکارانی هەردوو قۆناغی (سێیەم و چوارەم)ی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) و وە (دەرچووانی) سەرجەم کۆلێژو بەشەکان زانکۆی ڕاپەڕین لە هەردوو کەمپەسی ڕانیە و قەڵادزێ دەکاتەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئینتێرنشیپ پرۆگرامی ــ ٢٠٢٣ .
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار لە زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی ڕێکخراوی (ئایریکس IREX) ئەمریکی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، هەلی بەشداریکردن و ڕاهێنان بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین لە پڕۆگرامی ڕاهێنانی تواناکان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت رادەگەیەنێت، پڕۆگرامەکە بۆ ماوەی ١٠٠ کاتژمێر بەشێوازی ئامادەبوون دەبێت.
بۆ پێشکەشکردن کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە👇
https://forms.gle/VzCe2L9RZLRq4NUk9
. تێبینی/

١- ئەم دەرفەتە تەنها بۆ یەکجارە، ئەوانەی پێشتر بەشدارییان کردووە دەرفەتی بەشداربونیان نابێت.
٢- خوێندكار دەبێت بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ق٣، ق٤ بێت، یاخود دەرچووی زانکۆی ڕاپەڕین بێت، خوێندكاری قۆناغەكانی دیکە مافی بەشداریکردنیان لە پڕۆگرامەکە نیە .
٣- خوێندکارانی بەشدار دەبێت پابەندی و ئامادەیی تەواویان هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی شوێنی کارکردن.
٤- پێشکەشکار ئارەزوی کاری خۆبەخشی هەبێت بۆ ماوەیەکی درێژ بەجۆرێک کەمتر نەبێت لە ١٠٠ کاتژمێر.
٥- خوێندکار مافی هەڵبژاردنی دوو شوێنی هەیە لە گوگڵ فۆڕمەکەدا.
٦- ناو تۆمارکردن تا ڕێکەوتی (٨-٦-٢٠٢٣) دەبێت و دەرفەتی وەرگرتن سنوردارە .
دەتوانن سەردانی ئۆفیسی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەرەکەمان بکەن بۆ هەر پرسیار و سەرنجێک.
ناونیشان ⬌زانکۆی ڕاپەڕین ⬌ بینای سەرۆکایەتی زانکۆ⬌نهۆمی سێیەم
ئیمەیڵ ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
لەکاتی دەوامی فەرمی پەیوەندی وەردەگرین👇
ژ.ت : 07501229484

سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار خولی هاوینە ڕاهێنانی تواناكان