وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆریاى باشور لە چوارچێوەى هەماهەنگی وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆلینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشور (KDI School) چەند کورسیەکی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە بوارەکانی (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان) لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریای باشور تەرخانکردوە، بەم مەرج و ڕێکارانەى خوارەوە.
زانکۆی ئیراسموس ڕۆتەردام زەمالەیەك رادەگەیەنێت
لە ئێستادا داواکاری بۆ پرۆگرامی (OKP) لە زانکۆی ئیراسموس ڕۆتەردام کراوەیە بۆ خوازیاران. پرۆگرامەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداوە پشتگیری دەکرێت و تایبەتە بە داواکاران لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو.
خولێکی هۆشیاری فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ ڕێکخرا
لە درێژەی چالاکییە هۆشیارییەکانی کۆلێژی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین بە هەماهەنگی سەنتەری پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام/بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوت ٧ی ئابی ٢٠٢٣ ، خولێکی هۆشیاری و پێدانی ڕێنمایی لەبواری (فریاگوزاری سەرەتایی) بۆ ئەفسەر و پلەدارانی وەزارەتی ناوخۆ لە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخرا.
جێی ئاماژەیە، خولەکە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند، تیایدا ئەفسەرانی وەزارەتی ناوخۆ بە چەندین ڕێنمایی و هۆشیاری لەبواری فریاگوزاری سەرەتایی ئاشناکران، هەروەک خولەکە لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و ڕابەریکردنی مەعنەوی ڕاپەڕین ڕێکخرابوو .
بابەتی تر...
- زانکۆیی ڕاپەرین ئەنجامى تانەى خوێندنى (دبلۆمى باڵا، ماستەرو دکتۆرا) رادەگەیەنرێت
- سەرۆکی زانکۆ، نۆژەنكردنەوەی بینای كۆلێژەكان و هۆڵەکانی خوێندنی بەسەرکردەوە
- زانكۆی ڕاپەڕین ئاستێكی باڵای لەڕیزبەندی زانكۆكانی كوردستان و جیهاندا بەدەستهێنا
- حکومەتی عێراق پێنج هەزار زەمالەی خوێندنی ماستەرو دكتۆرای بۆ دەرەوەی وڵات ڕاگەیاند