ئەمڕۆ سێشەممە (8ی ئابی 2023) فەرمانگەی یاریدەدەرێتی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا/بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی باڵا لە زانكۆی راپەڕین، ئەنجامی كۆتایی تانەی خوێندنی باڵای دبلۆمی باڵا، ماستەرو دكتۆرای راگەیاند.
سەبارەت بەپڕکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکان لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەنجامەكان رادەگەیەندرێنەوە.
لەم خشتانەی خوارەوەدا بەوردی ئەنجامی ئەو تانەو گازندانە خراونەتەڕوو كە دۆخەكانیان گۆڕانكاریان بەسەردا هاتووە:
كلیك لەم لینکەی خوارەوە بكەن بۆ بینینی ئەنجامی تانەكان:
ئەنجامەکان
سەرۆکی زانکۆ، نۆژەنكردنەوەی بینای كۆلێژەكان و هۆڵەکانی خوێندنی بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئابی ٢٠٢٣، سەرۆکی زانکۆ بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) بەیاوەری یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بەڕێز (د.هەژار قادر ابراهیم) و ستافی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەو پڕۆژەکان، سەردانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی خوێندنی لەكۆلێژەكانی زانكۆی راپەڕین کرد.
زانكۆی ڕاپەڕین ئاستێكی باڵای لەڕیزبەندی زانكۆكانی كوردستان و جیهاندا بەدەستهێنا
بەپێی دووەمین وەشانی ئەمساڵی (٢٠٢٣)ی ڕیزبەندی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و جیهان، کە وەشانی مانگی تەمموزە، زانكۆی ڕاپەڕین ئاستێكی باڵا و پێوانەیی لە ڕیزبەندی زانكۆكان بەدەستهێناوەو لەگەشە و بەرەوپێشچوون بەردەوامە بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو.
هەر بەگوێرەی ئەم وەشانە، زانكۆی ڕاپەڕین پلەی (11)هەمین زانکۆی لەسەر ئاستی زانكۆ حكومییەکانی هەرێمی کوردستان و پلەی (١٦)هەمین زانكۆی لەنێوان زانكۆ حكومی و ناحکومییەکانی هەرێمی كوردستان بەدەستهێناوە. هەروەها بەپێی هەمان ڕیزبەندی لەسەر ئاستی جیهان زانكۆی ڕاپەڕین پلەبەندی (٤٥٧٨)ی وەرگرتووە لە کۆی زیاتر لە ٣٠٠٠٠ زانکۆی جیهاندا.
جێگەی خۆشحاڵییە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەپێی ڕیزبەندی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان لەسەر ئاستی جیهان، زانكۆی ڕاپەڕین بەردەوام لەگەشەی زانستیدا بووەو لەگەشە نەوەستاوە. ئەوەتا بەپێی داتا بڵاوكراوەكانی وێبۆمێتریكس بەم شێوەیە کە لە ئینفۆگرافیکەکەدا هاتووە و بەبەراورد بە سەرەتای ئەمساڵ لە ڕیزبەندی جیهانی زیاتر لە (٢٠٠) پلە هاتۆتە پێشەوە.
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم بەستەرە بكەن: https://webometrics.info/en/aw/Iraq
بەو بۆنەیەوە، بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆی ڕاپەڕینەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانكۆمان دەكەین، و رێزو سوپاس و پێزانینی سەرۆكایەتی زانكۆ ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان فەرمانبەرانمان دەكەین، كە ڕۆڵ و كاریگەرییان هەبووە لەبەرەو پێشبردنی زانكۆی ڕاپەڕین و چونەوە پێشەوەی پلەبەندی ڕیزبەندی زانكۆمان لەڕیزبەندی وێبۆمێتریكس لەدووەمین وەشانی ساڵی (٢٠٢٣)دا. هەروەها زانکۆی ڕاپەڕین کاردەکات تا لەداهاتوودا بتوانێت لەڕیزبەندیە نێودەوڵەتیەكانی دیكەشدا ئاستی باش و بەرزتر تۆمار بکات.