ڕۆژی (٢٤تەمموزی٢٠٢٣)، نوسینگەی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق پێنج هەزار كورسی خوێندنی ماستەرو دکتۆرای لەدەرەوەی وڵات راگەیاند.
پوختەی دەستپێشخەری پەروەردەیی:
بۆ بەرەوپێش بردنی واقیعی پەروەردە و بۆ ئەوەی عێراق پێگەی ڕاستەقینەی خۆی لەنێو وڵاتانی جیهاندا بگەڕێنێتەوە، بەڕێز محەمەد شیعە ئەلسودانی سەرۆک وەزیران دەستپێشخەری پەروەردەیی خۆی ڕاگەیاند بە ئامانجی پەرەپێدانی پەروەردە لەعێراق بە ناردنی (5000) خوێندکار بۆ تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان لەهەموو بوارەکاندا بۆ پردکردنی بۆشایی ئاستی خوێندن لەنێوان عێراق و جیهانی پێشکەوتوو و دابینکردنی ئەو شارەزاییەی پێویستە بۆ دامەزراوە حکومییەکان بۆ خێراکردنی پرۆسەی پەرەپێدانی ئابوری و کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی سیاسەتی نوێی خوێندنی جۆرایەتی بەرنامەی حکومەت.
ئامانجەکانی لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پەروەردە: