دوا بەدوای کردنەوەی بەشی پڕۆگرامسازی و ئینفۆڕماتیكس (Software and Informatics Engineering ) لە درێژەی هەوڵە زانستیەكاندا و بەهەوڵی زۆری سەرۆكایەتی زانكۆ، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەنوسراوی ژمارە (١٥٤٠٩) لەڕێکەوتی (١٥ی ئابی ٢٠٢٣) رەزامەندی دەربڕی لەسەر كردنەوەی بەشی ( Insurance Management ) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣ – ٢٠٢٤) لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانكۆی راپەڕین.
ئەکادیمیای هواوی چەند کۆرسێکی تەکنەلۆجی لە زانکۆی ڕاپەڕین ڕادەگەیەنێت
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردوامەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین، ڕۆژی یەكشەممە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٣، یاداشتێکی لێکتێگەشتن لەنێوان زانکۆی ڕاپەڕین و کۆمپانیایی هواوی واژۆ کرا، بە مەبەستی کردنەوەی سەنتەرێکی تەکنەلۆجی ئەکادیمیای هواوی لە زانکۆی ڕاپەڕین، تاوەکو سەنتەرەکە ببێتە پردێکی پەیوەندی لە نێوان خوێندکارانی زانکۆی ڕاپەڕین و کۆمپانیای تەکنەلۆجی هواوی.
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن سودمەندبن لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات
لەو پێنج هەزار کورسییەی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات لەلایەن حکومەتی عێراقەوە راگەیەندراوە، بەشى پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراوەو فەرمانبەران دەتوانن لەم لینکەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن.