University of Raparin Logo

ئەنجامی پێداچوونەوە بەتانە و ناڕەزایى خوێندکاران ڕاگه‌یەندرا

چاپکردن ئیمەیڵ

دواى پێداچوونەوە بە تانەو ناڕەزایى خوێندکاران و ڕەچاوکردنى کۆنمرەکانیان بۆ ساڵی خوێندنى (٢٠١٥-٢٠١٦)، خوێندكارانى دوانزەی ئامادەیی لە سەعات (٤) ى ئێوارەى سبەینێ ڕۆژى یەکشەممە بەدواوە دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەرگیراون.

درێژەی بابەت

سێیەم قۆناغی ناوی دەرچووانی پۆلی ۱۲ ڕادەگەیەنرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پەیامێک ئاراستەی دەرچووانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەکات ئەوانەی تائێستا ناوەکانیان نەگەڕاوەتەوە،ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت لەم هەفتەیەدا قۆناغێکی دیکەی ناوی دەرچووانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بگەڕێتەوە.

درێژەی بابەت

مژدەیەک بۆ خوێندکارانی تازەوەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان

چاپکردن ئیمەیڵ

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسراوێکی تایبەتدا، بە بڕیارێک هەندێ کارئاسانی بۆ پرۆسەی (دابەزین)ی خوێندکاران "لەنێوان زانکۆکان" و "لەناوخۆی یەک زانکۆدا" دەرکرد.

بە پێی بڕیارەکە، لە پڕۆسەی (دابەزین)ی خوێندکاراندا  سەرەڕای کۆنمرەی بەشەکە، کەمترین کۆنمرەی خوێندکاریش رەچاودەکرێت.

ئەم بڕیارە، تاڕادەیەک نیگەرانی خوێندکاران کەمدەکاتەوە سەبارەت بە پەیڕەوکردنی پێوەری (گشتی/ پارێزگا) لە سیستمی وەرگرتنی ناوەندیدا.

درێژەی بابەت