رۆژانی ٢٠-٢١ / ١٢ /٢٠١٥ لە هۆڵی كوبۆنەوەكانی زانكۆی سلێمانی، سێنتەری زمان لە زانكۆی راپەرین و زانكۆی سلێمانی بە هاوكاری لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی پرۆگرامەكان و سێنتەری كاری هەردوو زانكۆ و بە سپۆنسەری رێخراوی "IREX" ئەمریكی وێرک شۆپێكیان لە ژێر ناونیشانی " moving ahead together" ئەنجامدا.
پشوهكانی وەزارەتى خوێندنى باڵا دیاریكران
دوای ئهوهی حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژانى چوارشەممەو پێنجشەممەى ئهم ههفتهیهی كرده پشوی ڕهسمی، وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی-ش پشوهكانی (مامۆستایان و فهرمانبهران و خوێندكارانی) دیاریكرد.
سیستهمى ئیدارى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و زانکۆکان ئهلیكترۆنی دهكرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پڕۆژەى بە ئەلیکترۆنیکردنى سیستمى ئیدارى لە وەزارەت و دامەزراوەکانى جێبەجێدەکات و، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینهوهی زانستیش ڕایدەگەیەنێت بڕیارمانداوە بە تواناو و ستافى خۆمان دەست بەئەلیکترۆنیکردنى سیستەمى ئیدارى وەزارەتەکەمان بکەین.
ئەم لێدوانەى د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە کۆبوونەوەیەکیدا داهات کە ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێكهوتی (٢٠١٥/١٢/٢٠), لە هۆلى ڤیدیۆ کۆنفرانسى دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى و بەمەبەستى بەئەلیکترۆنیکردنى سیستەمى ئیدارى وەزارەت و زانکۆکان بەڕێوەچوو.