University of Raparin Logo

روونکردنەوەیەک دەربارەی پشووی زستانە لەزانکۆی راپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەرین ئاگاداری سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆمان دەکات، کە بەپێی رۆژ ژمێری ساڵانەی زانکۆی راپەڕین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ پشووی زستانەی زانکۆ لەڕۆژی چوار شەممە ۲۳ / ۱۲ / ۲۰۱٥ دەستپێدەکات تا ڕۆژی شەممە ۲ /۱ / ۲۰۱٦ بەردەوام دەبێت. 

درێژەی بابەت

زانکۆی راپەڕین کۆڕێک دەربارەی "رامانێک لە چەمکی لێبوردەیی" سازکرا

چاپکردن ئیمەیڵ

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢/ ١٢ / ٢٠١٥ لە هۆڵی چالاکیەکانی زانکۆی راپەڕین، نوسینگەی مافی مرۆڤی راپەڕین بەهاوکاری بەڕیوەبەرایەتی پەیوەندیەکان و راگەیاندن و چاپەمەنیەکانی زانکۆی ڕاپەڕین کۆڕێکی رۆشنبیری بۆ بەڕێز (لوقمان حاجی ڕەشید ) لێپرسراوی نوسینگەی مافی مرۆڤی راپەڕین سازکرد.

درێژەی بابەت

وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە گۆڕانکارى تێدا دەکرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى د. ئامانج سەعید ڕایگەیاند: زۆر گرنگە نەوەی نوێ نەوەیەکی ڕەخنەگربێت، هیچ تێکست و دۆکیومێنتێک بە موتڵەق و حاشاهەڵنەگر سەیر نەکات.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.ئامانج سەعید ڕاوێژکارى وەزیرى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە میانەى پێشکەشکردنى وتارێکیدا هات لە وۆرکشۆپێکى زانکۆى سەڵاحەددین, کە تایبەت کرابوو بە (وانەی گفتوگۆی ئەکادیمی و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە).
لەو وۆرک شۆپەدا کە د.ئامانج سەعید کە بەنوێنەرایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەشداریکردبوو، وتارێکى پێشکەش کرد.

درێژەی بابەت