پاڵپشت بە یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی (٢٠٠٨) یاسای وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی/ مادەی (١٣) بڕگەی (چوار)، وە کۆبونەوەی چوارەمی ئەنجومەنی زانکۆی ڕاپەڕین لە ٢٥ / ١١ / ٢٠١٥ تەوەری سێیەم/کاروباری زانستی بڕگەی (یەک)، بڕیار درا بە کردنەوەی بەشێکی زانستی نوێ لە زانکۆی ڕاپەڕین بەناوی بەشی "ئەندازیاری شارستانی" کە بەشەکە ڕاستەوخۆ سەر بەسەرۆکایەتی زانکۆ دەبێت.
کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک خوێندکار دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین کۆرسێکی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک خوێندکاری بەشە جیاوازەکان دەکاتەوە کە لەکۆرسەکەدا مامۆستا " محمد ئاکۆیی "پسپۆڕ لەزمانی ئینگلیزی بەشێوەی خۆبەخشی و بێ بەرامبەر وانەی کۆرسەکە دەڵێتەوە بەھاوکاری مامۆستا "ھیوا احمد" لەبەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی زانکۆ.
بۆ یه‌كه‌مین جار سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی كرایه‌وه
قوباد تاڵه‌بانی: هێشتا له باشوری كوردستان سیاسه‌ت وه‌ك یاریه‌كی پیاون مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ د.یوسف گۆران: كچان ڕێژه‌ی (52%) خوێندكارانی زانكۆ پێك دێنن ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هاوكات له‌گه‌ڵ كاروچالاكییه‌كانی هه‌ڵمه‌تی شازده ڕۆژه‌ی به‌رنگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان، به‌چاودێری و ئاماده‌بونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا (سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی) له زانكۆی سۆران كرایه‌وه.