سێنتەری پەرەپێدان و زمان لە زانكۆی راپەرین بەهاوبەشی لەگەڵ سێنتەری زمان لە زانكۆی سلێمانی توانیان گرانتێكی 5000$ رێكخراوی (ئایرێكس)ی ئەمریكی لە ناو كێبركێی زانكۆكانی كوردستان ببەنەوە.
مه‌رجی هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێم
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند، هه‌شت پێوه‌ری سه‌ره‌كی‌و (٥۹) پێوه‌ری لاوه‌كی هه‌یه كه ڕیزبه‌ندی زانكۆكانی هه‌رێم‌و دیاریكردنی باشترین زانكۆی پێ دیاریده‌كرێت.
د.یوسف گۆران: جێبەجێکردنى ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی ئەرکێکى ئەکادیمى و نیشتیمانیە
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: بەجێبەجێکردنى پڕۆژەى ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان، بۆ یەکەمجار بەردى بناغەى کەلتورێکى ئەکادیمى لە کوردستان دادەنێین و، ئەرکێکى نیشتیمانى و زانستى و ئەکادیمیش بەرامبەر بەگەلەکەمان جێبەجێ دەکەین.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران لە میانەى سەرپەرشتیکردنى کۆبونەوەی هەفتانەى وەزارەت هات کە تایبەت کرابوو بەهەڵسەنگاندنى دوا قۆناغەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەى ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی کوردستان.