وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی یه‌كه‌می په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كان له زانكۆ پۆلیتهكنیكیهكانی هه‌رێمی كوردستان. له‌و باره‌یه‌وه ناوه‌ندی وه‌رگرتنی خوێندكاران له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2015/10/8) ده‌رچوه، ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م یه‌كه‌می به‌شه‌كانی په‌یمانگه ته‌كنیكیه‌كان كه ژماره‌یان (250) خوێندكاره له زانكۆ پۆلیتهكنیكیهكانی هه‌رێمی كوردستان.
د.یوسف گۆران: هەموو لایەنە پەیوەندارەکان بەشدارن لە داڕشتنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندنى یاسا
بەئامانجى دانانى پڕۆگرامەکانى قۆناغى یەکەمى بەشەکانى یاسا لە زانکۆکانى کوردستان, بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى و, بەئامادەبونى د.ئیبراهیم سمۆ و, د. ڕێواز فایەق سەرۆکى و بڕیاردەرى لیژنەى پەروەردەو خویندنى باڵا لە پاڕلەمانى کوردستان و، د.نەژدەت ئاکرێى بەڕێوەبەرى فەرمانگەى توێژینەوەو پەرەپێدان، لێژنەى داڕشتنەوەى پڕۆگرامەکانى خوێندنى بەشەکانى یاسا کۆبوەوە.
راگەیەنراوی ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین سەبارەت بە بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان
بۆ تاوتوێکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هاتووەتە پێشەوە، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٠/٦/ ٢٠١٥ ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێکی گرنگ و پەیوەندار بە بارودۆخی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. لە کۆتایی کۆبونەوەکەشدا ئەنجومەنی زانکۆی راپەڕین راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.