دواى هەوڵە بەردەوامەکانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دامەزراندنى دەرچوانى تواناسازى و یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر دامەزراندنى دەرچوانى تواناسازى و یەکەم و دووەم و سێیەمەکانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
مژدەیەک بۆ ئەو خوێندکارانەی داوای گواستنهوه دەکەن لە نێوان زانکۆ و پەیمانگاکاندا
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ڕێنماییەکی نوێ تایبهت به گواستنهوهی وهرگیراوانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥ دەردەکات، کە تیایدا سێ حاڵەتی بۆ ئەو خوێندکارانە دیاریکردووە کە لەو ساڵەدا وەرگیراون و داوای گواستنەوە دەکەن لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان، بەدەر لەم سێ حاڵەتە خوێندکار مافی گوستنەوەی نابێ لەنێوان زانکۆ و پەیمانگاکاندا.
د.یوسف گۆران: دەربارەی دامەزراندنى یەکەمەکانى زانکۆکان و دهستپێكردنهوهی خوێندنی ماستەر دەدوێ
پڕۆسەى پەرەپێدان و بەرزکردنەوەى کواڵیتى خوێندن لە زانکۆکان بەردەوام بووە
د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: سەربارى ئەو دۆخە ئابورى و ئەمنییەیى کە ڕووى لە کوردستان کرد، بەڵام ڕێگەمان نەدا پڕۆسەى پەرەپێدان و بەرزکردنەوەى کواڵیتى خوێندن لە زانکۆکان دوا بکەوێ و، لەو چوارچێوەیەشدا توانیمان کۆمەڵێک کار و پڕۆژە تەواو بکەین و، زۆر پڕۆژەى دیکەش لە قۆناغى جێبەجێکردندان.
ئەو ڕاگەیاندنەى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا هات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ / ٨ / ٢٠١٥ لە هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دەزگاو دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن ڕێکخرابوو.