ئه‌مڕۆكه زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵكو زۆربه‌ی هه‌ره زۆری زانكۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌چه‌ندین قه‌یرانی ترسناكی زانستی وئه‌كادیمی ومه‌عریفیدا تێده‌په‌ڕن. سه‌رچاوه‌ی قه‌یرانه‌كانیش، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فاكته‌ره سیاسی وسۆسیوڵۆژییه‌كان كه‌ته‌واو گه‌مارۆی پڕۆسه زانستییه‌كانی داوه. زانایانی سۆسیۆڵۆژیا له‌م باره‌یه‌وه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن كه گوشاره سۆسیۆڵۆژییه‌كان توانای تێكشاندنی توانا زیهنی ومه‌عریفی وبیركردنه‌وه‌ییه‌كانی هه‌یه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌یی تاكه‌كان كه‌سێتی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. ئه‌م وێنانه‌یان شوبهاندووه به‌ترس ودڵه‌ڕاوكێی خوێندكاران به‌رامبه‌ر به‌تاقیكردنه‌وه‌كان كه له‌زۆر حاڵه‌تدا، گه‌رچی خوێندكاره‌كه خوێندكارێكی لێهاتوو و سه‌ركه‌وتووش بێت، به‌ڵام زۆر به‌ترس ولاوازییه‌وه ڕووبه‌ڕوی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌شه زۆر جار ئاسته‌كان وه‌ك پێویست ده‌رناچن وبه‌لاوازی ده‌شكێته‌وه. له‌مه‌ش مه‌ترسیدار تر گوشاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه دوای ئه‌وه‌ی قه‌واره سیاسیه‌كان به‌ته‌واوی كۆنتڕۆڵی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ژیان ده‌كه‌ن به‌زانست ودادگا وپه‌روه‌رده وته‌ندروستی. . . هتد. به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌بێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردان. پێش ڕۆژهه‌ڵاتیش، ڕۆژئاواییه‌كان به‌چه‌ندین قه‌یرانی هاوشێوه تێپه‌ڕیون. به‌ڵام ئه‌وان به‌هۆی بزێویی تاكه‌كان وئاستی ڕۆشنبیرییان وجێبه‌جێكردنی سستمی حوكمڕانیه‌وه توانیویانه چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ قه‌یرانه‌كان بدۆزنه‌وه وچه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی وه‌ك ئۆكسفۆرد و كامبریج بونیاد بنێن.
ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی ٢٠ کورسی خوێندنی دکتۆرا ڕادەگەێنێت
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی (٢٠) کورسی خوێندنی باڵا/ دکتۆراى بۆ خوازیارانى خوێندنى باڵا لە سەرانسەرى عێراق تەرخان کردوە، تێچوى خوێندنەکە ڕێکخراوی دادی ئەڵمانی دەیگرێتە ئەستۆ.
سكۆلارشیپی داد بۆ ساڵی 2016-2017 كرایەوە
پرۆگرامی داد، هەلی خوێندن دەرەخسێنێت بۆ فێرخوازانی چەند وڵاتێكی جیاواز تا لەدامەزراوە ئەكادیمیەكانی خوێندنی باڵا لەوڵاتی ئەڵمانیا درێژە بەخوێندن بدەن. ئەم سكۆلارشیپە كۆمەڵێ كۆرسی خوێندنی باڵا لەزانكۆكانی ئەڵمانیا پێشكەشدەكات كە ئامانجی پێگەیاندنی گەنجی پرۆفێشناڵ و تایبەتمەندە لە بوارە جیاوازەكاندا.