University of Raparin Logo

د.یوسف گۆران: له‌ بری ئه‌وه‌ی‌ خوێندكار به‌دوای كار بگه‌ڕێت، خۆی ده‌كه‌ینه‌ سه‌رچاوه‌ی كار

چاپکردن ئیمەیڵ

*ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ میانه‌ی سیمینارێكدا، كه‌ له‌لایه‌ن زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێره‌وه‌ بۆی ڕێكخرابو، لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی پلان و ستراتیژییه‌تی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕوونكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ دیدو ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت‌ به‌هێزكردنی خاڵه‌ باشه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی خاڵه‌ لاوازه‌كان‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ ئاست و به‌رهه‌می  خوێندنی باڵا و به‌رهه‌می مه‌عریفیه‌، وتیشی " هه‌نگاومان بۆ چوونه‌ ناو پڕۆسه‌ی بۆڵۆنیا ناوه‌، كه‌ له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ چه‌ندین ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ به‌ده‌ست دێنین".

درێژەی بابەت

بەشی جوگرافیا بووە پاڵەوانی زانکۆی ڕاپەڕین

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی ١٧/ ٥/ ٢٠١٥ لەچوارچێوەی كار و چالاكیەكانی یەكەی وەرزش و هونەری زانكۆی ڕاپەڕین، كۆتایی هات بە خولێكی تۆپی پێ لە یاریگای بچوك (فوتساڵ) كە بۆسەرجەم بەشەكانی زانكۆی ڕاپەڕین كرابووەوە، یاری كۆتایی خولەكەش لەنێوان هەردوو بەشی جوكرافیا و یاسا دابوو، ئەنجامی یاریەكەش لەبەرژەوەندی بەشی جوگرافیا بە لێدانی یەكلاكەرەوە (پەناڵتی) بەكۆتا هات و بووە پاڵەوانی خولەكە، دواتر لەلایەن یاریدەدەرانی سەرۆكایەتی زانكۆ و ڕاگر و سەرۆك بەشەكانەوە خەڵات بەسەر یاریزانەكاندا دابەش كرا.

بەشی باخچەی ساوایان یەكەمین ڤێستیڤاڵی خۆی سازدەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی شەممە ١٦/ ٥/ ٢٠١٥ بەشی باخچەی ساوایانی فاكەڵتی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی ڕاپەڕین یەكەمین ڤێستیڤاڵی خۆی بەدروشمی (باخچەی ساوایان، یەكەم وێستگەی وەرچەرخانی ڕاستەقینەی كۆمەڵگە) سازكرد.

درێژەی بابەت