University of Raparin Logo

د.یوسف گۆران: لە مانگى ئەیلولى داهاتودا ڕیزبەندى نیشتیمانى بۆ زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەێنین

چاپکردن ئیمەیڵ

 وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند: لە مانگى ئەیلولى داهاتودا ڕیزبەندى نیشتیمانى بۆ زانکۆکانى کوردستان ڕادەگەێنین.

د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانەى پێشکەشکردنى کۆڕێک بەناونیشانى(نەخشه‌ ڕێگەیه‌ك بۆ پێشخستنی ره‌وتی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان) ئاماژەى بەدۆخى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کرد و  وتى: له‌ ئێستادا زانكۆكانی هه‌رێم له‌ ئاستێكی باشدا نین هه‌رچه‌نده‌ له‌ڕووی ژماره‌ و به‌شه‌وه‌ زۆر زیادی كردوه‌ بەشێوەیەک خاوه‌نی ١٤ زانكۆی حكومی و ١٥ زانكۆی ئه‌هلیین‌.

درێژەی بابەت

سکوڵی پەرستاری ئاهەنگی دەرچونی خوێندکاران سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٣/ ٥ / ٢٠١٥ لەبەردەم بینای فاکەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەکان ئاهەنگی دەرچون (وێنەگرتن ) ی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی سکوڵی پەرستاری زانکۆی راپەڕین بەڕێوەچوو و لە ئاهەنگەکەدا مامۆستایان و خوێندکارانی دەرچو بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدارییان کرد.
لێرەوە بە ناوی سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕینەوە پیرۆزبایی لەسەرجەم خوێندکاران دەکەین و هیوادارین دەرچوانی سکوڵی پەرستاری لەهەر شوێن و جێگەیەک بن بتوانن باشترین خزمەت پیشکەشی نەوەکانی داهاتووی گەلەکەمان بکەن .

زانکۆی راپەڕین، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ ئاوەدانی کۆبانی دەکاتەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

 کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی ٢٠١٥/٥/٤، بەبۆنەی رۆژی جیھانی رۆژنامەوانی-یەوە کە دەگاتە رۆژی ٣ی ئایاری ھەموو ساڵێک، بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان و راگەیاندن و چاپەمەنییەکانی زانکۆی راپەڕین، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕاگری فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی ڕاپەڕین پێشانگایەکی فۆتۆگرافی بۆ ئاوەدانی شاری کۆبانێ کردەوە.

درێژەی بابەت