University of Raparin Logo

زانكۆی ڕاپەڕین  زنجیرەیەك چالاكی ژینگەیی ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

بەشی جوگرافیا لەفاكەڵتی زانستەمرۆڤایەتییەكانی زانكۆی ڕاپەڕین  بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژینگەی ڕاپەڕین ڕۆژی دووشەممە ٢٧/ ٤ / ٢٠١٥، لە هۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ، زنجیرەیەك سیمیناری زانستی ژینگەیی و هەڵمەتی نەمام چاندن و كردنەوەی پێشانگای وێنەیی ژینگەیی ئەنجامدا.

درێژەی بابەت

فاکەڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌ت ئاهەنگی دەرچونی (وێنەگرتن) خوێندکاران سازدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

 ڕۆژی شه‌ممه‌ بەرواری ٢٥/ ٤ / ٢٠١٥ له‌هۆڵی چالاكیه‌كانی راگه‌یاندن و رۆشنبیری زانکۆی راپەڕین ئاهەنگی دەرچون (وێنەگرتن )ی خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی فاکەڵتی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ره‌ت بەشەکانی (كۆمپیوته‌ر و بیركاری ، كوردی و عه‌ره‌بی ) بەڕێوەچوو و لە ئاهەنگەکەدا خوێندکارانی دەرچو و مامۆستایانی زانکۆی راپەرین بە جل و بەرگی کوردییەوە بەشدارییان کرد.

درێژەی بابەت

زانكۆی ڕاپەڕین كۆنفرانسی ڕاگەیاندن و تیرۆر ئەنجامدەدات

چاپکردن ئیمەیڵ

لەدرێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەكان، ڕاگەیاندن و چاپەمەنییەكان رۆژی پێنج شەممە ٢٣/ ٤ / ٢٠١٥، لە هۆڵی چالاكیەكانی زانكۆ، بە بۆنەی ١١٧ هەمین ساڵوەگەڕی دەرچونی یەكەم رۆژنامەی كوردی بە ناوی (كردستان) كۆنفرانسی ڕاگەیاندن و تیرۆری سازكرد،
لەكۆنفرانسەكەدا كۆمەڵێ‌ كەسایەتی دیاری بواری ڕاگەیاندنی كوردی بەرێزان (د.هێرش رەسول ، د.هێمن مجید، د.نەزاكەت حسێن، د.مەغدید سەپان، م.تاژان دڵشاد، م.ئاراز رەمەزان ) بەكۆمەڵێ‌ سیمیناری جیاواز بەشداری كۆنفرانسەكە بوون .

درێژەی بابەت