University of Raparin Logo

بەناونیشانی خۆشەویستی لەنێوان ژیان و توندو تیژیدا سیمینارێك بەڕێوەچوو

چاپکردن ئیمەیڵ

 

بەمەبەستی زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و بایەخدان بەبواری ژنان ، ڕۆژی سێ‌ شەممە رێكەوتی 19/11/2103 بەشی فەلسەفەی فاكەڵتی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی ڕاپەڕین سیمینارێكی بەناونیشانی (خۆشەویستی لەنێوان ژیان و توندو تیژیدا) سازكرد , سیمینارەكە لەلایەن (د.محمد جودە عمر ) پێشكەشكرا , لەسیمینارەكەدا دەزگای بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژی  دژی ژنان ئامادە بوون .

 

روونکردنەوەیەک لە وتەبێژی زانکۆی راپەڕین-ەوە

چاپکردن ئیمەیڵ

 لەرۆژنامەی مانگانەی هزردا کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆشنبیری گەنجانی موسڵمانی کورد لە ڕانیە دەردەچێت  وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە کۆلێژێکی (شەریعە) لەزانکۆی راپەڕین دەکرێتەوە، لە ھەواڵەکەدا لێدوانی بەرێز (ئاراز رەمەزان) وتەبێژی زانکۆی راپەڕین بڵاوکراوەتەوە

درێژەی بابەت

زانکۆی ڕاپەرین خوازیارانی خوێندنی ئێواران بۆ هەردوو قۆناغی یەکەمی بەشی کوردی و بیرکاری وەردەگرێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بە مەبەستی برەودان بە ڕەوتی زانست و پەروەردەی ناوچەکە ، فاکەڵتی پەروەردەی بنەڕەت و زانستە مرۆڤایەتیەکانی زانکۆی ڕاپەرین خوازیارانی خوێندنی ئێواران بۆ هەردوو قۆناغی یەکەمی بەشی (کوردی ، بیرکاری ) وەردەگرێت ، بۆیە سەرجەم مامۆستایانی لقی ڕاپەڕینی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە فۆرمی وەرگرتن لە ڕۆژانی 4/11 / 2013 بۆ 14/11/2013 دابەشدەکرێت .

بۆ وەرگرتنی فۆرم و زانیاری زیاتر سەردانی نهۆمی سێیەمی کەمپەسی نوێی زانکۆی ڕاپەڕین بکەن .