University of Raparin Logo

سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین ناوی کاندیدکراوانی بۆ خوێندنی ماستەر ڕاگەیەند

چاپکردن ئیمەیڵ

ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ٣٠/١٠/٢٠١٣  سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین ناوی خوێندکارانی کاندیدکراو بۆ وەرگرتنی خوێندنی باڵا / ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٣ – ٢٠١٤ لە سکوڵی پەرستاری ڕاگەیاند ، هەر پێشکەشکارێکیش سکاڵای لەسەر ئەنجامەکان هەیە لە ماوەی سێ ڕۆژدا پەیوەندی بکات بە نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
 ناوی خوێندکارانی کاندیدکراو بۆ وەرگرتنی خوێندنی باڵا / ماستەر بۆ ساڵی ٢٠١٣ – ٢٠١٤  لە سکوڵی پەرستاری زانکۆی ڕاپەڕین : ١- ئومێد حمە ڕەشید محمد ئەمین       ٧٤.١٢       Community Health Nursing
٢- ژینۆ ڕەئوف علی                         ٧٣.٥٧                         Adult Nursing                          
٣- پێشڕەو خدر ئیبراهیم                  ٧١.١٨                          Adult Nursing  
٤- دڵنیا عمر علی                          ٦٩.١٤        Community Health Nursing

جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە سەرۆکایەتیی زانکۆی ڕاپەڕین جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندانی زانکۆی ڕاپەڕین دەکات . وە هەروەها پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان و موسوڵمانانی کوردستان بە تایبەتی دەکەین و لە خودای گەورە داواکارین کەوا ئەم جەژنە ببێتە دەستپێکی شادی و سەروەری بۆ گەلەکەمان و هەموو ساڵێك بە خێر و خۆشی.
پ.دکتۆر محمد علی عبدلڵە سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین

ڕێکخراوی (IREX ) سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد

چاپکردن ئیمەیڵ

وەفدێکی ڕێکخراوی IREX بەسەرپەرشتی بەڕێز (LORI MASON) بەڕیوەبەری پڕۆژەی IREX  لە عێراقدا ، کە تایبەتە بە زانکۆ دورە دەستەکان لە ناویشیاندا زانکۆی ڕاپەڕین ، هەلەبجە و زاخۆ هەڵبژێردراون بۆ کارکردن لەسەر پرۆژەی گەشەپێدانی تواناکانی مامۆستایان لە بواری ڕێگاکانی وانە وتنەوەو ئەنجامدانی توێژینەوەدا، هەروەها گەشەپێدانی پڕۆگرامی خوێندنی زانکۆیی و بواری بەڕێوەبردن لە زانکۆدا .

درێژەی بابەت