ئەمڕۆ چوار شەممە (١٥ی شوباتی ٢٠٢٣)، لە مەراسیمێکدا کە بەئامادەبونی سەرۆكی زانكۆ بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجونی زانكۆ بەڕێوەچوو، بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی زانکۆی ڕاپەڕین كۆتایی بە خولی تەکنیکی (بێژەری و پێشکەشکاری) بۆ ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی ڕاپەڕین هێنا.
گفتوگۆی توێژینەوەیەكی ماستەر لەبواری بیركاری بەڕێوەچوو
ڕۆژی یەكشەممە (12-2-2023)، لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لەزانكۆی ڕاپەڕین، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی نامەی ماستەری خوێندكار (هەژار علی سعید)لەپسپۆڕی بیركاری لقی (Pure Mathematics-Algebra) بە ناونیشانی (On gw-prime submodules)بەڕێوەچوو.
وەزیرى خوێندنى باڵا: مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەرو دکتۆراو دبلۆمى باڵا دەستپێدەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبونەوەیەکدا بەشێوەیەکى ورد گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى بۆ پلانى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کردو لە ئەنجامدا بڕیاریدا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکات.