لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ کێبڕکێی خولی تۆپی پێی زانکۆکان، کەبریارە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی شوبات لەزانکۆی سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و ڕۆشنبیری زانکۆی ڕاپەڕین یارییەکی دۆستانەی بۆ هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی ڕاپەڕین لەگەڵ پەیمانگای پەروەردەی وەرزشی ڕانیە ڕێکخست.
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و کۆرسی راهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا ڕادەگەیەنێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایانى وەزارەت ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتی هۆڵەندا کورسی خوێندنی ماستەر و ژمارەیەک کۆرسی ڕاهێنان، بەناونیشانی (Orange Knowledge Programme) راگەیاندوە. بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هۆلەندا هەبێت و بیەوێت بەشداری لە کۆرسەکانی ڕاهێنان بکات، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، خوێندكار ئاری احمدی بەسەركردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە (14ی شوبانی 2023)، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) و بەڕێز (پ.ی.د. پێشەوا حەمید) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و بەڕێز (م.ی. شایەن عبداللە) بەڕێوەبەری وەرزش و رۆشنبیری زانكۆ سەردانی ماڵی خوێندكار (ئاری ئەحمەد)یان لەچوارقورنە كرد كە خوێندكاری زانكۆی راپەڕینەوەو لەمانگی (10) ساڵی رابردوو زانكۆی راپەڕین كەمپەینی ژیاندۆستی بۆ راگەیاندو دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا لەئێستادا تەندروستی جێگیرە، ناوبراو بەهۆی سستبونی گورچیلەكانی ژیانی لەمەترسیدابو و پێویستی بەنەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بو.