ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری ٣٠ی تشرینی دووەمی٢٠٢٢، بەڕێز (پ.د.ئەنتۆنیۆ مۆرۆن) بەڕێوەبەری پڕۆژەی (Teacher MoD)لە زانکۆی پاڤیا لە وڵاتی ئیتاڵیا بە هاوڕێیەتی بەڕێز (پ.د. ڕەند محمودی) بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆی دهۆک سەردانی زانکۆی ڕاپەڕینی کرد و لەلایەن بەڕێز (پ. ی. د پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕێن پێشوازی لێکرا.
وێرکشۆپێک بۆ پزیشکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ڕێکخرا
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد) سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە یاساناسان و پزیشکانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، بەشی یاسا لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ڕاپەڕین وێرکشۆپێکی بەناونیشانی " ماف و بەرپرسیارێتی پزیشکان لە ژێر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکاندا" ڕێکخست.
ئەمریکا بەرنامەی خوێندکارى سەرکردە ڕادەگەیەنێت و خوێندکارانى کوردستان دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن
حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەی قوتابی سەرکردە (Student Leaders Program)ى بۆ ساڵی (٢٠٢٣- ٢٠٢٤) ڕاگەیاند، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، ئەوانیش دەتوانن داواکارى بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى ئەو بەرنامەیە پێشکەش بکەن.