ئەمڕۆ (23 – 11 – 2022) لەزانكۆی راپەڕین، هۆبەی باخچەكانی زانكۆ لەبەڕێوەبەرایەتی كارگێڕی بەهاوكاری بۆردی گەنجانی (ی.ن.ك) ژمارەیەك نەمام چێندران.
خولێکی هۆشیاری خێزانی كرایەوە
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٣-١١-٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رمضان احمد ) سەرۆکی زانکۆ و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری جێندەرناسی زانکۆی ڕاپەڕین بەهاوبەشی سەنتەری جێنەری زانکۆی ئەمریکی-سلێمانی خولێک درێژخایەنی لەژێر ناونیشانی (گەشەپێدانی ئاشتەوایی خێزان) کردەوە.
بەشداریکردن لە پرۆگرامی سەرکردەکانی خوێندکار بۆ ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ لە ئەمریکا
سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی ڕاپەڕین خوێندکار و دەرچوانی ئاگادار دەکاتەوە کە دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پرۆگرامی سەرکردەی خوێندکار کراوە دەبێت. پرۆگرامی سەرکردەکانی خوێندکاران پرۆگرامێکی سەرکردایەتی چوار هەفتەییە. لە هاویندا لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بۆ زیاتر لە ٦٠ خوێندکار و دەرچووانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەبرێت.