ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی سێنتەری زمان بە هاوکاری ڕێکخراوی ئەمدیست سیمنارێکی هاوبەشیان دەربارەی پڕۆگرامی (Fulbright Visiting Scholar 2023) ڕێکخست.
کۆرسێكی توێژینەوەی ئەکادیمی رێكدەخرێت
کۆرسێكی توێژینەوەی ئەکادیمی رێكدەخرێت
تۆڕی نەهرەین، بەهاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمیەکانی شانشینی یەکگرتوی بەریتانیاو زانکۆکانی عێراق خولی توێژینەوەی ئەکادیمی دەستپێدەکات. ئەم خولە تیشک دەخاتە سەر پەرەدان بەتوانای ئەنجامدانی توێژینەوە لەلایەن توێژەران لەعێراق و هەرێمی کوردستان. لەئێستادا ناو تۆمارکردن کراوەیە تاوەکو ٣٠/١١/ ٢٠٢٢.
زانكۆی راپەڕین، مەراسیمێكی بۆ ناساندنی كتێبی "مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لەرانیە: جەمال رشید) رێكخست
زانكۆی راپەڕین، مەراسیمێكی بۆ ناساندنی كتێبی "مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لەرانیە: جەمال رشید) رێكخست
ئەمڕۆ شەممە (22 – 10 – 2022) لەزانكۆی راپەڕین، مهراسیمێك بۆ ناساندن و بڵاوكردنهوهی كوڕاسهی (مێژووی هونهری فۆتۆگرافی لهڕانیه - جهمال ڕهشید) بهرگی یهكهم. كه تایبهته بهمێژووی وێنهداری ڕانیه لهنێوان ساڵانی 1932 تا 2009 رێكخرا.
مەراسیمەكە بەئامادەبونی نوسەران و رۆشنبیرانی سنورەكە و خانەوادەی مامۆستا جەمال رشید، دەستیپێكردو تیایدا لەلاین مامۆستا غەلیل عەلی نوسەری كتێبەكەوە پوختەیەك دەربارەی كتێبەكە پێشەكەشی ئامادەبوان كراو ناساندنی ورد بۆ كتێبەكە كرا، هەروەكچۆن لەلایەن بنەماڵەی مامۆستا جەمال رشیدەوە كورتەیەك دەربارەی مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبەكە خرایەڕوو.
كتێبی مێژووی هونەری فۆتۆگرافی لەرانیە لەلایەن مامۆستا غەلیل عەلی نوسراوەو ئامادەكراوە، كە تایبەتە بەمێژووی فۆتۆگرافی لەرانیەو مێژووی كاری فۆتۆگراف و مامۆستا جەمال رشید.
مەراسیمەكە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چالاكییە رۆشنبیریی و وەرزشییەكان و بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانكۆ رێكخرابو.