لەپێناو بەرچاوڕوونی مامۆستایان و خوێندکارانی بەش سەبارەت بە ڕۆڵی ناوەندە جیاوازەکانی مەشقی هاوینە لە بەدیهێنانی کارامەیی لە خوێندکاراندا، بەشی سامانی ئاژەڵی هەستا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێك، کە تێیدا خوێندکارانی قۆناغی چوارەم ئەزموونی مەشقی هاوینەی خۆیانیان ڕوونکردەوە.
وێركشۆپێك سەبارەت بەسیمستەری پایزە بەڕێوەچوو
رۆژی (18 – 10 -2022) كۆلێژی زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵیەكانی زانكۆی راپەڕین لەمیانی كارو چالاكیەكانی ۆركشۆپێكی لەژێر ناونیشانی (پەرپێدانی ناوەڕۆكی وانەكانی سمستەری پایزە) بۆ بەشی باخداری رێكخست.
بەشی ئەندازیاری شارستانی پەرە بەئاڵوگۆڕی نێودەوڵەتی دەدەن
وەک بەشێک لەھەنگاوەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بەئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان رۆژی ٢٦/١٠/٢٠٢٢ بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین بانگھێشتی پڕۆفیسۆر (Dr. V. VANDHANA DEVI), لەزانکۆی ( KCG College of Technology ) کرد بە مەبەستی پێشکەشکردنی وانەیەکی تايبهت بەخوێندكارانی بەشی ئەندازیاری شارستانی زانكۆی راپەڕین بهناونيشانى (Water Treatment Technologies for Rural Communities: Options and Opportunities) . بەشێوازی سەرهێڵ.