رۆژی چوارشەممە (٥- ١٠ - ٢٠٢٢) لەسەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، لەرێورەسمێكدا فەرمانی زانكۆیی بەرزكردنەوەی ناونیشانی زانستی پڕۆفیسۆری یاریدەدەری بەخشی بەبەڕێز (م. کمال احمد خدر) مامۆستا لەکۆلێژی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان لە زانكۆی راپەڕین.
وەزارەتى خوێندنى باڵا کەمکردنەوەی کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگا حکومى و تایبەتەکان ڕادەگەیەنێت
بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێژەى (٤٥%) لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى (١٠ بۆ ٢٠ %) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە.
زانكۆی راپەڕین بەشداری پڕۆژەیەكی نێودەوڵەتی كرد
زانکۆی ڕاپەرین بۆ ساڵی دووەم بەشداربوو لەزنجیرە چالاکیەک کە ساڵانە بەردەوامە لەنێوان چەند زانکۆیەکی جیاوازدا ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵ لەرۆژی (3 – 10 – 2022) ئەنجامدرا.
بابەتی تر...
- زانکۆی ڕاپەڕین گرانتێکی یەکێتی ئەوروپای بەدەستهێنا
- پەیامی سەرۆکی زانكۆی راپەڕین بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال
- زانکۆی ڕاپەڕین یاداشتی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆی مەولانا ئازاد لەهندستان واژۆ کرد
- پرۆگرامی سەرکردەکانی داهاتوو بە سپۆنسەری پڕۆژەی دەستپێشخەری (MEPI) وەزارەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا