University of Raparin Logo

سبەی پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات

چاپکردن ئیمەیڵ

لە چوارچێوەى ئاسانکارى و پێشکەشکردنى باشترین خزمەتگوزارى بە شێوازى ئۆنلاین بۆ خوێندکاران هەرێمى کوردستان، بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین لە نێوان زانکۆکان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ڕێگەى وێبسایتى (www.mhe-studentaffairs.com) پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) ڕادەگەیەنێت کە لە سبەینێ وە لە ڕێکەوتى (٢٠/٧/٢٠٢٢) پلاتفۆڕمەکە ئەکتیڤ ئەبێت.

درێژەی بابەت

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین بەشداری لەنوسینی كتێبێكدا دەكات

چاپکردن ئیمەیڵ

مامۆستایەكی زانكۆی راپەڕین، بەنوسینی دوو بەش، بەشداری لەنوسینی كتێبێكدا كردوە كە لەلایەن دامەزراوەیەكی چاپ و بڵاوكردنەوەی نێودەوڵەتیەوە بڵاوكراوەتەوە.

)پ.ی.د. احمد فرحان شلال(سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی و زانستی تاقیگە پزیشکی بەشداریکردوە لە نووسینی دوو بەش لەکتێبی (Advances in Nanotechnology-based Drug Delivery Systems) لەدامەزراوەی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەربە Elsiever کە بە یەکێک لە گەورەترین دامەزراوەی بڵاوکردنەوە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیھان.
ئەم کتێبە ئەوە نیشاندەدات کە تا چەند پێشکەوتنی زانستی لەبواری دروستکردنی نانۆماددە بەقەبارەو شێوەی کۆنترۆڵکراو بوەتە هۆی پەرەسەندنی ئەندازیاری شانەو کەمکردنەوەی ژەهراویبونی نانۆ-دەرمانەکان، و تایبەتمەندییە ناوازەکانیان و گەیاندنیان گرنگن لە زاڵبون بەسەر بەربەستەکانی بەردەم کارایی گۆڕینی شانە و ئەندامەکان. ئەمە جگە لەڕۆڵی لەبوارەکانی بایۆلۆجی و کشتوکاڵی و کیمیایی و پزیشکیدا.
هەر لەماوەی رابردودا نوسەر توێژینەوەیەكی تازەی بەناونیشانی (Detection of Sperm DNA Integrity and Some Immunological Aspects in Infertile Males), لەگۆڤاری (Aro) بڵاوكردەوە كە لەكلاریڤەیت ئیندێكس كراوە، كە توێژینەوەكە دەبارەی دیاریکردنی سەلامەتی DNA ی سپێرم و هەندێک لایەنی بەرگری لە ڕەگەزی نێر لەخۆدەگرێت ئەوانەی توشبون بەنەزۆکی یان حاڵەتی نەزۆکیان هەیە.

چاپتەری 8ی كتێبەكە لەم لینگە دابگرن
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/B9780323884501000120

چاپتەری 14ی كتێبەكە لەم لینكەوە دابگرن
https://www.sciencedirect.com/science/article/pii/B9780323884501000090

توێژینەوەكە لەم لینكەوە دابگرن
https://aro.koyauniversity.org/index.php/aro/article/view/924

سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار ناوی وەرگیراوانی خولی راهێنانی تواناكان رادەگەیەنێت

چاپکردن ئیمەیڵ

بۆ خولی راهێنانی تواناكان (Internship Program -2022) لەزانكۆی راپەڕین كە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدان بۆ كار سەرپەرشتیدەكرێت، (35) كۆمپانیاو دامەزراوەی كەرتی تایبەت بەشدارن (154) خوێندكار لەسێكتەرو پسپۆڕی جیاواز راهێنانیان پێدەكرێت.

درێژەی بابەت