ئەمرۆ دووشەمە )٢٥-٧-٢٠٢٢ ( سەرۆکی بەشی جوگرافیا (پ.ی. د. بیستون احمد حسین) لەفاکەڵتی ئاداب بەشی جوگرافیای زانکۆی سۆران وەكو ئەندامی لیژنە بەشداریکرد لەتاوتوێی نامەی ماستەری خوێندکار شێرزاد شێروانی بەناونیشانی (تەرزە شوێنجێیەکان پیشەی نیشتەجێبوون لەشاری سۆران)
كونسوڵی گشتی بەریتانیا سەردانی زانكۆی راپەڕینی كرد
ئەمڕۆ دوو شەممە (25ی تەمموزی 2022) بەرێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) سەرۆكی زانكۆی راپەڕین و ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ پێشوازیان كرد لەكونسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان و وەفدێكی یاوەری كە سەردانی زانكۆی راپەڕینیان كرد، لەدوای پیرۆزبایی دەستبەكاربونی سەرۆكی نوێی زانكۆ، لەكۆبونەوەیەكدا چەندین تەوەری گرنگ گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوام بەشداری لەخولێكی دڵنیایی جۆریدا كرد
لەچوارچێوەی خولەکانی ڕاهێنانی وەزارەتی پلاندانان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەرەپێدانی مرۆیی، ئەنستیتۆی کوردستان بۆ کارگێڕی گشتی (KIPA) بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (KOICA) خولێکی دڵنیایی جۆری ئەنجامدا بۆ بەڕێوەبەرانی دڵنیایی جۆری سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و ستافی دڵنیایی جۆری لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بۆ ماوەی (٤) ڕۆژ لەرۆژی (١٨/ ٧/ ٢٠٢٢) تاوەکو (٢١/ ٧/ ٢٠٢٢) لەشاری هەولێرو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و زانستخوازی بەردەوامی زانكۆی راپەڕینیش بەشداری خولەكەی كرد.
بابەتی تر...
- دوو مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری کۆرسێکی نێودەوڵەتی دەکەن لە وڵاتی هیندستان
- بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ كارو فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین بەشداری پڕۆژەی (Youth Excel)یان كرد
- سەرۆکى نوێی زانکۆى راپەڕین دەستبەكاربو
- سبەی پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینی خوێندکاران بۆ ساڵی نوێى خوێندن بە شێوازى ئۆنلاین دەستپێدەکات