بەڕێزان مامۆستا (شوانە برایم) و یاریدەدەری توێژەر (کەیفی چۆمانی) مامۆستا لە لە بەشی ئەندازیاری شارستانی زانکۆی ڕاپەڕین بەشدارییانکرد لە کۆرسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی هیندستان کە لە ژێر چاودێری وەزارەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هیندستان لە ئەکادیمیای نیشتیمانی شەمەندەفەری هیندستان بەڕێوەچوو، بە بەشداری ٢٥ کەس لە ١٣ وڵاتی جیاوازەوە.
بەڕێوەبەری سەنتەری گەشەپێدان بۆ كارو فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین بەشداری پڕۆژەی (Youth Excel)یان كرد
رۆژی (٢١-٧-٢٠٢٢) رێوڕەسمی کۆتایی پڕۆژەی (Youth Excel) لەشاری سلێمانی بەڕێوەچو، کە تێیدا 14 گروپی ICON بەشداریان کرد بەپێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان سەبارەت بەکێشەکانی گەنجان لەقەزاکانی کۆیەو قەڵادزێ. و لەمیانی پڕۆژەكەشدا فەرمانبەرێكی زانكۆی راپەڕین بەتوێژینەوەیەك بەشداری كرد.
سەرۆکى نوێی زانکۆى راپەڕین دەستبەكاربو
بەئامادەبونى (د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاڵوگۆڕى پۆستى سەرۆکى زانکۆى راپەڕین بەڕێوەچو، کە بەڕێز (پ.ی.د. پەیمان رەمەزان احمد) لەشوێنى بەڕێز (پ.ی.د. موفق خالد) وەک سەرۆکى نوێى زانکۆى راپەڕین دەستبەکاربو.