University of Raparin Logo

بەشی ئەندازیاری شارستانی بەهاوبەشی لەگەڵ بەشی بەڕێوەبردنی کار وێرک شۆپێک ڕێکدەخات.

چاپکردن ئیمەیڵ

وێرکشۆپەکە تایبەتە بە (ئامادەکاری بۆ ھەلی کارو ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوی ئەندازیاران دەبنەوە لە شێوێنی کار.)

وێرک شۆپەکە بە وردی تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی نوسینی سیڤییەکی (CV) باش و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی کار.

درێژەی بابەت

دانانی تاچەگوڵینەی زانكۆی راپەڕین، لەسەر مەزاری شەهیدانی قەڵادزێ

چاپکردن ئیمەیڵ

 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٤ی نیسانی ٢٠٢٢) لەرێوڕەسمی ساڵیادی كارەسات و راپەڕینی جەماوەری شاری قەڵادزێ ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین، تاجە گوڵینەی زانكۆی راپەڕین-یان لەسەر مەزارى شەهیدانى ١٩٧٤/٤/٢٤ و راپەڕینە جەماوەریەکەى ١٩٨٢/٤/٢٤ی شاری قەڵادزێ دانا.

وتاری سەرۆكی زانكۆی راپەڕین لەرۆژی شەهیدی زانکۆدا

چاپکردن ئیمەیڵ

 
لەساڵڕۆژی بۆردومانكردن و خۆپیشاندانی (24ی نیسانی 1974 و 1982)ی شاری قەڵادزێ و رۆژی شەهیدی زانكۆدا، سەرۆكی زانكۆی راپەڕین، وتارێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی: 
خەڵكی تێكۆشەرو شۆڕشگێڕی دەڤەری پشدەرو شاری قەڵادزێ، هەمیشە لەسەنگەری پێشەوەی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد بونە لەباشوری كوردستان، قەڵادزێ كانگەو لانكی شۆڕش و پشتیوانی شۆڕشگیڕانی گەلەكەی بوە لەمێژودا، هەربۆیە ئەم شارە روبەڕوی چەندین پەلاماری نامرۆیی و نایاسایی بۆتەوە لەلایەن رژێمی دیكتاتۆری سەدام و حكومەتەكەی. 

درێژەی بابەت