لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری زانستی لەنێوان زانکۆی ڕاپەڕین و زانکۆی ئیندۆنیزیا (Universitas Indonesia) لەوڵاتی ئیندۆنیزیا. بەشی ماتماتیک لەزانکۆی ئیندۆنیزیا سکۆلەرشیپێکی خوێندنی ماستەر لەبواری ماتماتیک رادەگەیەنێت و لەو چوارچێوەیەشدا هەلی زیاتر دەدا بەدەرچوە یەکەمەکانی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ خوێندن لەو زانکۆیەدا.
بەشی عەرەبی سیمپۆزیۆمێكی زانستی رێكخست
ئەمڕۆ سێشەممە (5ی نیسانی 2022)، بەشی عەرەبی لەكۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی ڕاپەڕین، سیمپۆزیۆمێكی زانستی بەناونیشانی (دور الغة العربیة فی رفد الثقافة) رێكخست.
خوێندکارێکی زانکۆی ڕاپەڕین بەشداری لەکۆنفڕانسێكدا کرد
یەکەمین کۆنفڕانسی مۆدێلی نەتەوە یەکگرتووەکان لەزانکۆی سۆران ڕۆژی پێنجشەممە، ۳۱ی ئاداری ۲۰۲۲ بۆ ٢ی نیسانی ٢٠٢٢، بەڕێوەچو. كە زیاد لە ١٠٠ بەشداربو لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و دەیان زانکۆی عێراقی، بەشداربون. بەشداربووان ڕۆڵی نوێنەرایەتیی وڵاتانیان گێڕا.