رۆژی سێشه‌ممه ۲۰۱٦/٥/۱۰، له‌هۆڵی چالاكییه‌كانی راگه‌یاندن و رۆشنبیری زانكۆی راپه‌ڕین به‌هاوكاری پلاتفۆڕمی دابڕان كۆڕێكی فیكری له‌ژێر ناونیشانی " دیموكراسی و عه‌لمانیه‌ت له وڵاتانی جێماودا" بۆ رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌دار به‌ڕێز " مه‌لا به‌ختیار" به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای كۆڕه‌كه بەڕێز "پ.د. محمد علی عبدالله" سه‌رۆكی زانكۆی راپه‌ڕین، وته‌یه‌كی كورتی پێشكه‌ش كرد، تیایدا گرنگی ناونیشانی كۆڕه فیكرییه‌كه‌ی بۆ ئامادەبووان روونكرده‌وه و به‌خێرهاتنی به‌ڕێز "مه‌لا به‌ختیار"ی كرد كه توانیویه‌تی له‌وه‌ها ئه‌ركێكی شۆڕشی دیموكراسیدا پێشه‌نگ بێت و به‌رده‌وام بێت له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ هێنانه‌كایه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نوێخوازو هاوچه‌رخ له‌ناوچه‌كه‌دا.
ڕاگەیاندنى بەرایى ناوى کاندیدەکانی زەمالەی ڕوسیای فیدراڵ
دوای ئه‌وه‌ی لە چەند ڕۆژى ڕابردودا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ده‌رفه‌تی (٤٥) چل و پێنچ كورسی زەمالەی خوێندنی (بەکالۆریۆس، دکتۆرا) لە لە ڕوسیاى فیدراڵ ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی ٢٠١٦/٥/١٠ ئه‌نجامی به‌رایی ناوی ئه‌و ده‌رچوانه ڕاده‌گه‌ێنین كه به‌پێیی به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن و له‌سه‌ر بنه‌مای پێشبركێكردن و سیستمی نمره‌ی ته‌واوی پێشكه‌شكارانی ئه‌و به‌رنامه‌یه ناویان هاتۆته‌وه:
ئەنجومەنى وەزارەت ڕێنماییە نوێیەکانى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا)ى بەکۆمەڵێک گۆڕانکاریەوە پەسەند کرد
لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت, کە بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەڕێوەچوو، ڕێنماییەکانى خوێندنى باڵا (ماستەر و دکتۆرا) پەسەند کرا.