University of Raparin Logo

ڕوونکردنەوەی زانکۆی ڕاپەڕین لەبارەی پشووی چوارشەممەوە 

 سەرۆکایەتی زانکۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت سبەی چوارشەممە ۲۰۱٦/٤/۲۰ دەوامی فەرمی لەسەرجەم فاکەڵتی و کۆلێژ و بەشەکانی زانکۆکە  دەبێت و پشوی فەرمی نایانگرێتەوە، ئەمەش بەمەبەستی تەواوکردنی مەنهەجی ساڵی خوێندن و قەرەبوکردنەوەی دەوامی فەوتاوی خوێندکاران .

درێژەی بابەت

وەفدێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، سەردانی زانکۆی راپەڕین-ی کرد

ئەمڕۆ دوو شەممە ١٨/٤/٢٠١٦ بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاشنابوون بە کاروچالاکییەکانی زانکۆی راپەڕین و، ئاگاداربوون لە پڕۆژە و کێشە و کەموکوڕییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کار، سەردانی زانکۆی راپەڕین-یان کرد و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆ کۆبوونەوە. وەفدی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە پێکھاتبوون لە بەڕێزان "د. جوان جلال محمد شریف" بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، مامۆستا " مقصود سەعدی محمد" بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتیەکانی وەزارەت، وەفدی میوان لەلایەن بەڕێزان "پ.د. محمد علی عبداللە" سەرۆکی زانکۆی راپەڕین و، " د. حسێن غازی کاکەمین" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕیی و دارایی، مامۆستا " علی محمد علی " بەرپرسی مەکتەبی سەرۆکی زانکۆ و "ئاراز رەمەزان" بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندنی زانکۆ و ستافی سەنتەری گەشەپێدانی کار پێشوازییان لێکرا.

درێژەی بابەت

بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن، خوێندکاران فێری نووسینی (CV) دەکەن

 بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستن لەزانکۆی راپەڕین لەرێگەی ئەنجامدانی چەندین زنجیرە سیمینارەوە بۆ بەشە جیاوازەکانی زانکۆ، خوێندکاران فێری نووسینی (CV) و شێوازی چاوپێکەوتنی کارو تەکنیکەکانی دۆزینەوەی دەرفەتی کار دەکەن.

درێژەی بابەت