University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێک دەربارەی ڕاوەندی دووەمی پڕۆژەی مەرحەبا ساز دەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ / ١١ /٢٠١٥ بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکان، ڕاگەیاندن و چاپەمەنیەکان،سیمینارێکی دەربارەی چۆنیەتی پێشکەشکردن بۆ ڕاوەندی دووەمی پڕۆژەی مەرحەبا بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران و ستافی زانکۆی ڕاپەڕین سازکرد.

درێژەی بابەت

(١٠١١٢) خوێندکار لە بڕیارێکى وەزارەتی خوێندنى باڵا سوودمەندبوون

 دواى ئەوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری پێدانى (١٠) نمرەى بەخوێندکارانى کەوتوو لە زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دا، بە هۆى ئەو بڕیارە (١٠١١٢) خوێندکار سودمەندبون و قۆناغێکى خوێندنیان بڕی.

درێژەی بابەت

پیرۆزبایی بەشی بایۆلۆجی بۆخوێندکاری وەرگیراوە لە کۆلێژی پزیشکی

بەناوی سەرۆکایەتی و ستافی بەشی بایۆلۆجی پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خوێندکاری بەتوانای بەشەکەمان ( بڕوا حارس باپیر ) دەکەین، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی بەشەکەمان بەشایستەی زۆرباشە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٤ – ٢٠١٥ وە بەرزبوونەوەی بۆ قۆناغی یەکەمی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی کۆیە. دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندوبوونی دەکەین و هیوادارین نمونەی زۆربێت .

بەشی بایلۆجی