University of Raparin Logo

زانکۆی ڕاپەڕین سیمینارێک بۆ هونەرمەند "بەهجەت یەحیا" سازدەکات

ڕۆژی دوو شەممە ۳۰ / ۱۱ / ۲۰۱٥ بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و هونەر لەزانکۆی ڕاپەڕین، هەڵدەستێ بە سازدانی سیمینارێک بۆ هونەرمەندی ناسراوی کورد "بەهجەت یەحیا" بەناونیشانی ( هونەری گۆرانی و مۆسقای کوردی لە ئێستادا )، لە کۆتایی سیمینارەکەدا ئامادەبووان دەتوانن بەرهەمی نوێی هونەرمەند کە ئەلبومێکە بەناوی ( گەڵایەکم با هێناومی ) لەگەڵ ژیاننامەو گۆرانیەکانی لە دووتوێی کتێبێکدا بەناوی ( بەدوای عەشقا ) بکڕن .

درێژەی بابەت

پرسەو سەرەخۆشی

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو ( محمد حەمە عزیز) دەکەین ، کە دەکاتە پورزای ھاوکارمان ( محمد انور رسوڵ) لێپرسراوی رادیۆی دەنگی زانکۆی راپەڕین. ھیوادارین خوای گەورە کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت.

رۆژی ٢٠١٥/١١/٢٨، کۆتا رۆژی پرسەکەیەتی لەھۆڵی شەھید ھیوا لەشاری رانیە.

 

انا للە وانا الیە راجعون

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین

زانکۆی راپەڕین خرایە ناو کتێبی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی ٢٠١٦ی جیھان

ماوەی زیاتر لەساڵێکە زانکۆی راپەڕین بەھەوڵ و ماندووبونی بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و راگەیاندنی زانکۆ م. ئاراز رەمەزان و ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکەی زانکۆی راپەڕین خراوەتە لیستی زانکۆ باوەڕ پێکراوەکانی جیھانەوە کە لەلایەن رێکخراوی یونیسکۆ باوەڕ پێکراون.

درێژەی بابەت